بسم الله الرحمان الرحیم
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت هاوڕێیان، ئەمجارە پرۆجێکتێکی بچووکمان بۆ ئامادە کردوون بەناو فۆڕمی پەیوەندی کردن بە گەشەپێدەرانەوە، بیرۆکەی ئەم فۆرمەم لە کۆرسێکەوە بۆ هات کە دروست کردنی ماڵپەڕێک بوو بۆ گەشەپێدەران، واتە سایتێک هەبێت هەموو گەشەپێدەران کۆ بکاتەوە، هەر گەشەپێدەرێک پرۆژەیەک یان ئەزموونێکی هەبێت لەو مالپەڕە ئەکاونتێک بۆخۆی دروست بکات و بابەتەکانی خۆی تێدا دابنێت وەک ماڵپەڕی FreeLancer.
بەم شێوەیە هەم خاوەن کارو هەم دیزاینەرو گەشەپێدەران دەگەن بە ئامانجی خۆیان، واتە هەرکەسێک بیەویت سایتێک دروست بکات یاخود پرۆژەیەکی سایت دروست کردن بەڕێوە بەرێت لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕە کوام ئیشەو کوام گەشەپێدەرەی بەدڵە هەڵی بژێرێت و داوای لێبکات بە بڕیک پارە کاری بۆ بکات.
جا منیش بیرۆکەی ئەم فۆڕمی پەیوەندی کردنەم لەوەوە بۆهات، وەک دیارە لە فۆرمەکەدا ئەو کەسە ناوی خۆی دەنوسێ و ئەو بڕە پارەیەی کە تەرخانی دەکات بۆ گەشەپێدەرەکە، لەگەڵ ئەو زمانەی کە ئەم پێویستی پێیەتی گەشەپێدەر شارەزابێت تێیداو لە پرۆژەکەیدا بەکاری بهێنێت، فۆرمەکە تۆزێک سەرەتاییە بەڵام بڕی پێویستی بۆ ئەو کارە تێدا دانراوە.
خاوەنی پڕۆژە: چێنەر ئیسماعیل