سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
خۆشحاڵم کە توانیم ئەم پرۆژەیەتان بۆ ئامادە بکەم کە بریتییە لە کارەکتەری سێ دووری، ئەم کارەکتەرە بە بەرنامەی Fuse دروست کراوە کە یەکێکە لەو بەرنامە پێشکەوتوانەی بۆ دروست کردنی کارەکتەری سێ دووری بەکاردێ، ئەم کارەکتەرە ئەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە زۆر پرۆژەو بەرنامەدا، بۆ نموونە ئەتوانیت لە فۆتۆشۆپدا بەکاری بهێنی بۆ دروست کردنی کاری ڕێکلام یاخود جوڵەی پێ بدەیت، لە ماڵپەڕ کۆرسێکمان هەیە لەسەر چۆنیەتی دروست کردنی ئەم شێوە کارەکتەرە بە بەرنامەیFuse.
یاخود بەکارهێنانی لەو بەرنامانەی لە ئیشی سێ دووریدا بەکاردێن وەک (Cinema 4D & 3D Max)
لەوانەیە زۆرجار ئەنیمیت دیبێ لە ئینتەرنێت یاخود تیڤی، بۆ دروست کردنی ئەنیمیەک پێویستت بە کارەکتەرە بۆ ئەوەی نواندن بکات، ئەتوانیت ئەم کارەکتەرە بەکاربهێنیت.
وە ئەشتوانیت لە دروست کردنی یاریە ڤیدیۆیەکاندا بەکاری بهێنیت بەو بەرنامانەی کە تایبەتن بەو کارە وەک Unity و Unreal Engine…
مافی ئەم پڕۆژانە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی فێرگە، تکایە لەکاتی بردنیدا ئاماژە بە سەرچاوە بکە.