بسم الله الرحمان الرحیم
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت هاوڕێێان، لەم بابەتەدا پرۆژەیەکم بۆ ئامادە کردوون، بەناوی لیستی کارەکانم، ئەم پرۆژەیە لە ئاستێکی سەرەتایدایەو زیاتر مەبەستەکە لێی دیزاینە، لە وەشانەکانی داهاتوودا هەوڵ دەدەین زیاتر پەرەی پێ بدەین، پرۆژەکە بۆ ئەنجام دانی کارە ڕۆژانە بەکاردێ، بۆ نموونە تۆ دەتەوێ ئەمڕۆ چەند کارێک ئەنجام بدەیت وەک ڕۆشتن بۆ مەکتەب و سەردان کردنی فێرگەو وەرگرتنی کۆرس و یاری کردن، ناوی ئەو کارەی کە دەتەوێ ئەنجامی بدەیت دەینوسی و ئینتەر دەکەی، وە کاتێک ماوس ئەهێنیت بەسەر هەر نوسینێکیاندا ئایکۆنی سڕینەوە پیشان دەدات دەتوانیت بیسڕیتەوە وە بە کلیک کردن لەسەر نوسینەکە خەتێک دێت بەسەریدا وەک ئەوەک ئەم نوسینە سڕاوەتەوە یان ئەمڕۆ بەتەما نیم ئەو کارە ئەنجام بدەم.
پرۆژەکە بە (HTML5 – CSS3 – JavaScript) داڕێژراوە، دەتوانیت سەیری کۆدەکان بکەیت و فکرەی لێ وەربگریت، یاخود خۆت شتی تری بۆ زیاد بکەی بۆ نموونە بەشی داتابەیس و زیاتر پەرە بە پرۆژەکە بدەیت، مەبەست لە دروست کردن و بڵاو کردنەوەی ئەم پرۆژانە وەرگرتنی ئەزموون و زیاتر تێگەیشتنە لەو زمانانە و ئەو ڕێگایانەی کە پێی داڕێژراوە.
خاوەنی پڕۆژە: چێنەر ئیسماعیل