بەر لەوەی هاک بکرێیت
پێشەکی
بسم الله الرحمان الرحیم
لەم ساڵانەی دوایدا کۆمەڵێک یانەو سایتی زۆر دروست کراون و هۆشیاری دەدەن بە خەڵک لەسەر چۆنیەتی هاک و خۆپاراست، بەڵام بابەتەکان وا نین کە عامی خەڵک لێی تێبگات، واتە زۆربەی بابەتەکان تەقلیدین و لە یوتوب و سایتە ئینگلیزی و عەرەبیەکانەوە وەرگیراون، بەبێ ئەوەی ئەوکەسەی کە ئەینوسێت هیچ ئەزمونێکی پێش وەختەی هەبێت لەسەر ئەو بابەتە، ئەوانەی کە بابەت بڵاو ئەکەنەوە لە یانەکان ناڵیم هەموویان بەڵام زۆرینەیان بێ عیلمن وە بۆ ئەوە بابەت دا ئەنێن کە خۆیانی پێوە هەڵکێشن، یاخود ئەگەر خاوەن ماڵپەربێت مەبەستی لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە بە شێوەیەکی گشتی بازرگانیە.
دوای گەڕانێکی زۆر بە ماڵپەڕ و یانە ئینگلیزیەکاندا کۆمەڵێک زانیاریم کۆکردەوە لەسەر خۆپاراستن و کردم بە کتێبێک، دوای ئەوەی کە خۆم تاقیکردنەوەم لەسەر هەموویان کرد.
مەبەست لە نوسینی ئەم کتێبە هۆشیار کردنەوەی خەڵکە لەو بەناو هاکەرانەی کە تەنها شارەزاییان لە هاکە سەرتاییەکاندا هەیەو لە یانە ئینگلیزی و عەرەبیەکانەوە فیربوون، هەندیکیان بۆخۆشی خۆیان فیری هاک دەکەن وە هەندێکیشان بۆ بەدەست هێنان یاخود لەناوبردنی زانیاری کەسانی تر خۆیان فێر دەکەن، بۆ هەر مەبەستێک خۆیان فێرکەن ئیمە ناهێڵین خۆیان لەسەر ئێمە فێرکەن و بمانکەن بە ئامانجێکی گەمژە.
دوای تەواو کردنی ئەم کتیبەو جێبەجیکردنی هەنگاوەکان، ئەگەر جاران ڕێژەی پاریزگاری کردن لەخۆت %5 بوبێ ئێستە ئەبێت بە %90
داگرتن
وهڵامێك بهجێ بهێڵه
پێویستە لە ژوورەوەبیت بۆ نووسینی لێدوانێک.
2 لێدوان
دەستان خۆش بی سەرکەوتووبن
سوپاس برام به هیوای سود