• سه‌ره‌تا
  • كۆرسه‌كان
  • كتێبه‌كان
  • پڕۆژه‌كان
  • ده‌رباره‌ی ئێمه‌
  • په‌یوه‌ندی
    • سه‌به‌ته‌

      0
    لێره‌ پرسیاره‌كانت ئاراسته‌ی ئێمه‌ بكه‌

    009647702254426
    info@ferga.org
    خۆتۆماركردنچوونه‌ژووره‌وه‌

    فێرگه‌
    • سه‌ره‌تا
    • كۆرسه‌كان
    • كتێبه‌كان
    • پڕۆژه‌كان
    • ده‌رباره‌ی ئێمه‌
    • په‌یوه‌ندی
      • سه‌به‌ته‌

        0

      كتێبه‌كان

      • سه‌ره‌تا
      • كتێبه‌كان
      • پەرتووكی دابینكاری ڕاژەی ئینتەرنێت – ISP: Internet Service Provider

      پەرتووكی دابینكاری ڕاژەی ئینتەرنێت – ISP: Internet Service Provider

      • نووسه‌ر SchoolforDesign
      • جۆره‌كان كتێبه‌كان
      • به‌روار 21/11/2016
      • لێدوان بێ لێدوان

      له‌م ساڵانه‌ى دواییدا ڕاژه‌ى ئینته‌رنێت له‌هه‌رێمى كوردستاندا به‌ره‌وپێشچونێكى ئێجگار فراوانى به‌خۆوه‌بینى، كۆمپانیاكانى دابینكارى ڕاژه‌ى ئینته‌رنێت ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبووندایه‌و ڕكاربه‌رێتى له‌نێوانیاندا ته‌شه‌نه‌ ده‌كات له‌ڕووه‌كانى خێرایی هێڵه‌كان و هه‌رزانى له‌نرخدا، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌یه‌وێت خزمه‌تگوزاریه‌كانى پێشكه‌ش به‌ دووره‌ده‌سته‌كانى ناوه‌ندى شاره‌كانیش بگات، هه‌روه‌ك قه‌زا و ناحیه‌و گونده‌كان، ئه‌م هۆكارانه‌ش وامان لێده‌كات بڵێین ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌ گه‌لێك گرینگه‌ بۆ لایه‌نى ته‌كنیكى به‌تایبه‌ت له‌ڕووى ڕایه‌ڵكاریه‌وه‌، چونكه‌ هه‌رچی كارێك له‌هه‌مبه‌ر دابینكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كانى ده‌كرێت په‌یوه‌ند و په‌یوه‌سته‌ به‌لایه‌نى ڕایه‌ڵكاریه‌وه‌.

      پرۆڤایده‌ره‌كان چه‌ندین جۆر و ئامرازى جودایان هه‌یه‌ بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كانیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش گرنگه‌ توێژینه‌وه‌ و گه‌ڕانێكى ورد بكرێت هه‌تا له‌جۆر و شێوه‌ و پۆلێنكاریه‌كانى ئه‌و دابینكارانه‌دا بكۆڵرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر له‌بنه‌ماو ڕه‌وشى گشتى هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ به‌باشی تێ بگات و كاره‌كانیان به‌باشی هه‌ڵبسه‌تنگێنێت، به‌و هیوایه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى زانستى بڕوانێته‌ هه‌رچی دابینكارێكى ڕاژه‌ى ئینته‌رنێته‌ له‌داهاتوودا، ئه‌م هۆكاره‌ گرینگه‌ وایكرد له‌سه‌ر ISP كتێبێك بنووسین كه‌ تێكڕاى زانیاریه‌ گرینگه‌كانى تێدا كۆبكه‌ینه‌وه‌ و بیخه‌ینه‌ ڕوو.

      له‌م په‌رتووكه‌دا هه‌وڵمانداوه‌ تێكڕاى ئه‌و ئامێر و ئامرازه‌ گرینگانه‌ بناسێنین كه‌ پرۆڤایده‌ره‌كان كارى پێ ده‌كه‌ن، هاوكات پرسیومانه‌: به‌ كامانه‌ كۆمپانیا ده‌گوترێت دابینكاری ڕاژه‌ی ئینته‌رنێت؟، هه‌تا له‌رێگه‌ى ئه‌م پرسیاره‌وه‌ بتوانین بیناو ناوچه‌ى دابینكاره‌كان بناسینه‌وه‌، له‌پاڵ ئه‌وه‌شداهه‌وڵمانداوه‌ وشه‌كان به‌كورتى په‌تى بنووسین و له‌ڕێچكه‌ى كوردبوونمان لا نه‌ده‌ین، كه‌تێیدا هه‌رچی پێویستی په‌یوه‌ند به‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی بێت ڕاڤه‌كردووه‌ به‌هۆى ئه‌زموونه‌كانى خۆمان له‌هه‌مبه‌ر زانیاری و به‌یانه‌كانى سه‌ربه‌ كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌.

      بۆ خوێندنەوەی تەواوی پەرتووكەكە كرتە لێرە بكە

      • بڵاوكردنه‌وه‌:
      author avatar
      SchoolforDesign

      منداڵ بووم کاتێک دەستم کرد بەکارى کۆمپیوتەر، ئەوکات ئەتارى و مایكرۆ هەبوون، زۆرم دەشکاند و زۆریان بۆ کڕیم، تا دواجار کۆمپیوتەرێکیان بۆ کڕیم کە ئەویشم شکاند، تەنها كیبۆردێك لەبەردەستم مایەوە كە ڕۆژانە تایپم دەكرد پێی تا بەخێرایی بنووسم. ڕۆژانە پەرتووكی بەرنامەكانی كۆمپیوتەرم دەخوێندەوە. لەو ماوە درێژەدا دەمتوانی بەبێ بوونی كۆمپیوتەری بەرجەستە زۆرێك لەبەرنامەكان بزانم و داڕشتنیان بۆ بكەم بەهۆی زمانەكانی كۆمپیوتەر، تەنها بەلەبەركردنیان، دواجار بوومە خاوەنی كۆمپیوتەرێكی نوێ. پاشان چوومە پەیمانگای كۆمپیوتەری سلێمانی و ئەزموونی كردارییم وەرگرت و بڕوانامەی ئەوێم بەدەست هێنا. هەنوكە بڕوام وایە شتێك نییە بەناوی فێربوون لەكۆمپیوتەردا، ئەوەی هەیە تەنها هەوڵدانە بۆ فێربوون. شارەزایی من لەبواری تەكنەلۆجیدا هەمەڕەنگەو بەتایبەت یەك بوارم نەگرتووە، ئەوەی دیارە بابەتی دیزاین (ھێڵكاری و نەخشەكاریە) لەبوارەكاندا.

      بابه‌تی پێشتر

      بەر لەوەی هاک بکرێیت
      21/11/2016

      بابه‌تی دواتر

      پەڕتووكی فەرمانی پینگ لە ویندۆزدا به‌ زمانى كوردی- Ping Command in Windows
      25/11/2016

      بابه‌تی تر

      excel-2010
      کتێبی فێربونی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ
      12 حوزه‌یران, 2018
      396520_7239_7
      ORACLE SQL
      7 كانونی دووه‌م, 2018
      information-database1
      كۆمه‌ڵێك كتێب تایبه‌ت به‌ داتابه‌یس بۆ خوێندكاران
      30 تشرینی دووه‌م, 2017

      وه‌ڵامێك به‌جێ بهێڵه‌ هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

      پێویستە لە ژوورەوەبیت بۆ نووسینی لێدوانێک.

      کتێبەکان

      کتێبی فێربونی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ
      12حوزەیران2018
      ORACLE SQL
      07کانونی دووهەم2018
      كۆمه‌ڵێك كتێب تایبه‌ت به‌ داتابه‌یس بۆ خوێندكاران
      30تشرینی دووهەم2017
      17300
      ئه‌ندام
      1155
      وانه‌
      38
      كۆرس
      15
      پەرتوک

      00964-7501480881

      info@ferga.org

      هه‌موو مافێكی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی فێرگه‌

      چوونه‌ژووره‌وه‌ له‌ڕێی ڕاژه‌كه‌ت

      ووشه‌ی نهێنیت له‌یاد كردووه‌؟

      پێشتر خۆت تۆمار نه‌كردووه‌ ؟ خۆتۆماركردن

      Register a new account

      Are you a member? Login now