تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆرس
- وانه 6
- تاقیكردنه‌وه‌كان 0
- ماوه 4 هەفتە
- ئاستی كۆرس هەموو ئاستەکان
- زمان كوردی
- فێرخواز 154
- هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ڵێ
وه‌ڵامێك به‌جێ بهێڵه
پێویستە لە ژوورەوەبیت بۆ نووسینی لێدوانێک.
سڵاو هاوڕێیانی خۆشه‌ویست
له‌م كۆرسه‌دا باس له چۆنییه‌تی دروستكردنی ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵی ده‌كه‌ین به به‌كارهێنانی سكریپتی وۆردپرێس كه یه‌كێكه له باشترین نهرمهكاڵاكان كه به‌كاردێت بۆ دروستكردنی ماڵپه‌ڕ و بڵاگ به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و سه‌ركه‌وتوو كه به‌پێی داتای ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی وۆردپرێس له ئێستادا زیاتر له 60 ملیۆن ماڵپه‌ڕ ئه‌م سكریپته به‌كارده‌هێنن له ناویان كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا و پێگه‌ی گه‌وره به‌شی بڵاگ و هه‌واڵه‌كانیان به وۆردپرێس دیزاین كراوه له‌م وێنه كۆمه‌ڵێك له‌و كۆمپانیا گه‌ورانه ببینن :
وه بێگومان وۆردپرێس به جۆرێك پێشكه‌وتووه كه به ده‌ر له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی و بڵاگ ئه‌توانرێت جۆره‌ها ماڵپه‌ڕی بازرگانی و سیستمی تایبه‌تی پێ دروست بكردێت .
تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانی وۆردپرێس:
1. ئاسانه بۆ دامه‌زراندن .
2. به‌ڕێوه‌بردنی ئاسانه بۆ هه‌موو كه‌سێك.
3. پاراستنێكی به‌هێزی هه‌یه و به‌ردام له پێشختن و نوێ كردنه‌وه‌دایه.
4. هاوڕێیه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ماڵپه‌ڕه‌كانی گه‌ڕان وه‌ك گوگڵ و بینگ ... هتد.
5. گۆڕانكاری له دیزاین كارئاسانی ته‌واوی بۆ كراوه.
6. ڕووكاره‌كانی ڕسپۆنسڤه : واته خۆی ئه‌گونجێنێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئامێرێك.
7. نزیكه‌ی 100 هه‌زار زیادكراو و ڕووكاری بۆ دیزاین كراوه و ئاماده‌یه بۆ به‌كارهێنان.
چه‌ندان تایبه‌ت مه‌ندی تر كه ئه‌مه گرنگترینیانبوو.
هیوادارم سوودی هه‌بێت بۆ گشت لایه‌ك .
دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ماڵپه‌ڕی فێرگهم ، ئامانج له دامه‌زراندنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ته‌نها خزمه‌تێكی بچوكی تاكی كورده .
له ساڵی 2004 ه‌وه له بواری كۆمپیوته‌ر و ئای تی كار ده‌كه‌م و ده‌رچووی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌رم .
له زۆربه‌ی بواره‌كان كارم كردووه به تایبه‌تی له بواره‌كانی پڕۆگرامسازی ، وێب داڕشتن ، دیزاین ، داتابه‌یس .
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی كۆمه‌ڵێك پێشانگام كه به پڕۆژه‌كانم به‌شداریم تێداكردوون ، كه هه‌ندێكیان نێوده‌وڵه‌تین .
پێویستە لە ژوورەوەبیت بۆ نووسینی لێدوانێک.
سڵاو فێرخوازانی مه‌ڵپه‌ڕی فێرگه له‌م كۆرسه‌دا باسی فێربوونی فره‌یم وۆركی دیزاین ئه‌كه‌ین كه ئه‌ویش Bootstrap یه‌كێكه له فره‌م ۆركه ناوازه‌كان بۆ دیزاین و...
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان سڵاو فێرخوازانی خۆشەویستی ماڵپەری فێرگە لەم کۆرسە فێركاریەدا باسی فێربوونی كاتلین ئەكەین كاتلین فرەیمۆركی پەرەپدانی مۆبایلە كەلەلایەن كۆمپانیای گوگڵەوە بەرهەم...
فۆتۆشۆپ یه‌كێكه له به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی كۆمپانی ئه‌دۆب كه له پێشه‌نگی ته‌واوی كۆمپانیاكانی دیكه‌ی جیهانه له بواری گرافیك دیزاین و مۆشن گرافیك . نه‌رمه كاڵای...
سڵاو هاوڕێیانی خۆشه‌ویست له‌م خوله‌دا به‌شێوه‌یكی زۆر ئاسان ئه‌توانن فێری ASP.NET ببن بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وه‌ێت له‌م بواره‌دا شاره‌زابن . له وانه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی...
پێشتر خۆت تۆمار نه‌كردووه ؟ خۆتۆماركردن
هەژمارت هەیە؟ چوونەژوورەروە بکە
2 لێدوان
سڵاو ، مامۆستا شادی هێژا کەی وانەکانی دیکە دادەنێن بەڕاستی بێ زاربووین لە چاوەڕوانی تکایە هەرچی زووە وانەکان دابنێ سوپاسی بێ پایان ….