Kali Linux: Professional Penetration-Testing Distro
بسم الله الرحمان الرحیم
سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت هاوڕێیان، ئەم پەرتوکەمان بۆ ئامادە کردوون لەسەر کالی لینوکس، ئەم پەرتوکە نوسراوی ماڵپەڕی سەرەکی کالیە.
سەرەتا ئەمە پەرتوک نیە لە ماڵپەڕی سەرەکی بەڵکو بە شێوەی چەند بابەتێک دانراوە، ئێمە هەوڵماندا کە پەرتوکەکە کۆ بکەینەوە بۆ ئەوە زانیاریەکان بپارێزین لە لەناوچوون وە فێرخوازان ئەونە بەدوای بابەتەکان نەگەڕێن، هەڵساوین بە ڕێکخستنی بابەتەکان بە ڕیزبەندی.
لە سەرەتاکانی پەرتوکەکەدا فێر دەبیت کە کالی چیە، کالی لینوکس دابەشکراوەیەکی لینوکسەو سەر بە دێبیانە و لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، بەکاردێت بۆ بوارەکانی هاک و سکورتی.
ئەم سیستمە پێک هاتووە لە سەدان توڵ کە لە بوارەکانی هاک و سکورتیدا بەکاردێن، لە پەرتوکەکەدا باس لەوە کراوە کە چۆن ئەم سیستمە بە سەرەکی دابمەزرێنیت یاخود بە وەهی، وە باس لەوە کراوە ئاخۆ بۆچی پێویستە تۆ ئەم سیستمە بەکاربێنیت و چ کەسێک پێویستی بەم سیستمە دەبێت، وە کردنی کالی بە بوتەبل لەسەر یو ئیس بی و دەمەزراندنی بە هاوبەشی لەگەڵ ویندۆز یاخود هەر سیستمێکی تردا.
ئەمانەو زۆری تر لەم پەرتوکەدا فێر دەبیت، پەرتوکەکە بە زمانی ئینگلیزیەو ئێمە تەنها کۆمان کردۆتەوەو ڕێکمان خستووە، بەهیوای سوود.