ORACLE SQL
بسم الله الرحمن الرحيم
( يرفع الله الذين أمنو منكم والذين أوتوا العلم درجات)
سڵاو خوێنەرانی خۆشەویست سوپاس و ستایش بۆ خودای گەورە کە جارێکی تر دەرفەتی ئەوەی پێ بەخشیم کە بتوانم کتێبێکی تر بنوسم و پشکەشی ئێوەی بەڕێزی بکەم، هیوادارم خزمەتێکی بچوکی ئێوە بکات، وە هەقی خۆیەتی سوپاسی مامۆستای زۆر خۆشەویستم (م.پەیمان) بکەم کە هاوکارم بوو لە فێربوونی ئەم بابەتەدا
ئۆراکل یەکێکە لە بەرنامە بەهێزەکانی دروست کردنی داتابەیس، لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆمپانیا گەورەکانی جیهان ئەم بەرنامەیە بەکاردێنن لەبەر بەهێزی پاراستن و متمانەی لە پاراستنی داتا و زانیارییەکاندا، ئەم بەرنامەیە توانای لەخۆ گرتنی زانیاری زۆری هەیە هەر بۆیە لە بانک و شوێنە هەستیارەکان بەکاردەهێنرێت.
لەم کتێبەدا (چۆنییەتی دابەزاندنی بەرنامەکەو دروستکردنی یوزەر و دروستکردنی خشتەو کۆدەکانی SQL…. هتد) بە وردی هەنگاو بە هەنگاو دروستکراوەو ڕونکراوەتەوە.
نوسەر: سەرکەوت جەمال
(دابەزاندن)