The Guide to Wireframing
پێشەکی
لەم کتێبەدا کۆمەڵێک نموونەی ئاشکرا پیشان دەدەین، بەراورد کاریەکان، هێلکاریەکان، بە پێداچونەوەو ڕێکخستنی بیرۆکەکان بۆ یارمەتی دانت لە دروست کردنی باشترین هێڵکاری لە دروست کردنی ماڵپەڕێکی تایبەت بەخۆت یاخود وەر گرتنی ئیشێک.
باس لە بیرۆکە سەرەکیەکان دەکەین وەک ئەوەی کە کێ پێویستە هێڵکاری بەکار بهێنێت، مەبەست لێی چییەو چۆن بەکار دەهێنرێت. هەروەها ڕوونکردنەوە لەسەر چەندەها جۆری جیاواز لە هێڵکاری دەدەین کە تۆ دەتوانیت دروست بکەیت، وە جۆری ئەو پێداویستیانەی کە بەکاردێت بۆ دروست کردنیان.
بۆ پێدانی ئەزموونی زیاتر بە خوێنەر، نموونەی ئەو وێبسایت و مۆبایل ئەپانەمان وەک سەرچاوە داناوە کە پەیوەندی هەیە بەم بوارەوە، وە دیاری کردنی باشترینیان کە لەم ساڵانەی دوایدا گەشەیان کردوو.
ئەم پەرتووکە لەلایەن گروپی UXPin نوسراوەو بە زمانی ئینگلیزییە.