ئەم کۆرسە بریتییە لە 100 گفتوگۆی باوی زمانی ئینگلیزی، کۆرسەکە پێک هاتووە لە 10 بەش هەر بەشێ بریتییە 10 ڕۆژ، لەم کۆرسەدا فێردەبیت کە چۆن ڕستە پێویستەکانی ڕۆژانە بەکاربهێنیت، چۆنیەتی داوا کردنی شت لە فرۆشیارێک، یاخود داوا کردنی چونەدەرەوە لە کەسێک یان پرسیاری کردنی شوێنێک، وە زۆر شتی تر.. کۆرسەکە بۆ ئاستی سەرەتای دەبێت، واتە کەسێک لە زۆر باش نیە لە زمانی ئینگلیزی ئەوە بە وەرگرتنی ئەم کۆرسە ئاستی زۆر بەرز دەبێتەوە و دەتوانێ بەم زمانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا بکات، وە سوودی زۆری بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە دەیانەوێت سەفەر بکەن یاخود لەگەڵ کەسێکدا قسە بکەن.
تایبهتمهندییهكانی كۆرس
- وانه 9
- تاقیكردنهوهكان 0
- ماوه 100 خولەک
- ئاستی كۆرس هەموو ئاستەکان
- زمان کوردی و ئینگلیزی
- فێرخواز 471
- ههڵسهنگاندن بهڵێ
وهڵامێك بهجێ بهێڵه
پێویستە لە ژوورەوەبیت بۆ نووسینی لێدوانێک.
24 لێدوان
dastan xoshbit inshalla sudi dabi boman
Slaw barez bo natwanm wana kan bbinm
کێشەی نییە بەڕێز لە پەیجی فێرگە لە فەیسبوک فێرکاریمان داناوە ئەتوانیت سەیری بکەیت.
slaw barzem chon atwanm wanaknn bbinm lay mn nakrenawa
لە پەیجی فێرگە لە فەیسبوک فێرکاریمان داناوە بەڕێز
sarkawtn bo aewa
سوپاس بەهیوای سوود
slaw brakam chon atwanm am korsa dawn bkam?
بهڕێزم داگرتنی ڤیدیۆكان ڕێگه پێداراز نییه ببوره
dasttan xosh bet bardawam bn
سوپاس بهڕێزم به یامهتی ئێوهی خۆشهویست بهردهوام دهبین
نيو سةعاتة ئةسوريمة لةناو ئةم مالپةرة هيچم دةس نةكةوت
بۆچی براكهم تۆ بۆچی ئهگهڕێیت وا هیچت دهست نهكهوتووه ؟
بهڕێزانم ئهو فێركاریانه ئهتوانرێت داونلۆد بكرێت ئهوا مافی ئهو كهسه ئهخورێت
تێنەگەشتم کاک ئادەم مەبەستت چیبوو؟
كاك چێنهر واته ئهتوانین به ئاسانی ڤیدیۆكانتان داونلۆد بكهین، پاشان من كه سێرم كرد ههموو ڤیدیۆكان له یوتوب ههیه واته من بۆچی ئهكاونتم دروست كرد؟ پاشان ئهتوانم به ئاسانی بچمه یووب و ههمووی فێركاریهكان ئهبینم!
من وهك ئهندامێكی ئێوه پێشنیارێكم ههیه، ئهتوانن سهر له نوێ ماڵپهرێك دروست بكهنهوه گرنگی زیاتری پێ بدهن چونكه ئهم ماڵپهره تێمپلێتی ۆرد پرێسه واته زۆر ههیه دهتوانین ههموو كهسێك بیكرێت وهك به بروای براتان ههوڵبدهن ماڵپهرێكی نوی به خۆتان دروستی بكهن و پاشان دهست پێ بكهن. وه شوێنی كارتان ههبێت تاوهكوو جێگهی بڕوا بن لای خهڵكی، سوپاس
کاک ئادەم ڕاست دەکەیت زۆربەی کۆرسەکان لە یوتوب هەیە بەڵام هەندێکیان بە شێوەی unlisted واتە تەنها لە ماڵپەڕی ئێمەوە دەتوانی بیبینی، ئەمەش وا دەکات تۆ پیێوست بێت بێیتە سایتەکەی ئێمە بۆ بینینی کۆرسەکان وە ئەمەش وا دەکات ئەکاونت دروست بکەیت، وە ئەو فێرکاریانەی لە یوتوب هەن خاوەنی فێرکاریەکە لە یوتوب ئەپلۆدی کردووە، نازانم تۆ لە فکرەی سایتەکەی ئێمە گەشتوی یاخود نا بەڵام ماڵپەڕی فێرگە بریرتییە نیە لە ئامادە کردنی کۆرس لەلایەن دەستەی ماڵپەڕە تا تۆ ئەو ڕەخنەیە ئاڕاستەی ئێمە بکەیت کۆرسەکان باشە یاخود نا، ماڵپەڕی فێرگە هاوشێوەی لیندا و یودیمیە فێرکاری بە شێوەی کۆرس وەردەگرێ، واتە ئێستە جەنابت کۆرسێکت هەیە داوا دەکەیت ببیت بە مامۆستاو لە ماڵپەڕی ئێمە دەرس بڵێیتەوە ئەگەر کۆرسەکەت بە کەڵک هات یاخود نا من پێویستە ڕەخنە لەتۆ بگرم نەک دەستەی بەڕێوبەر چونکە کاری ئەوان دروست کردن و بەڕێوبردنی ئەو بیرۆکەیەیە نەک خاوەن کۆرس و بەرهەمەکان وە بە هەمان شێوە بۆ کتێب پڕۆژەکان، لەوانەیە بڵێیت ئەگەر ئەو کۆرسانە هی خۆتان نیە بۆچی لەکاتی بڵاو کردنەوە ناوی خۆتی لەسەر ئەو هۆکارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێشتا ڕێڕەو تەکنەلۆجیا بەو بوارەدا نەڕۆشتووە لە کوردستاندا کە خەڵک داوا بکات بیکەین بە مامۆستاو لە سایتەکەی ئێمە خۆی فێرکاریەکانی خۆی دانێت تەنها دەزانی کە لە یوتوب ئەپلۆدی بکات و داوا لەمن دەکات کە لە ماڵپەڕ بۆی داینێم ئەوکاتەش کۆرسەکە بەناوی منەوە بڵاو دەبێتەوە، کە خۆی لە ڕاستیدا دەبێت ئەو کەسە خۆی کۆرسەکە لە ماڵپەڕەکە دانێت بۆ ئەوەی بەناوی خۆیەوە بڵاوبێتەوەو خۆی چۆنی دەوێت بەو شێوەیە دیزاین بۆ کۆرسەکە بکات.
بۆ مەسەلەی ئەوەی کە بۆچی سایتەکە قاڵبی ئامادەکراوە کۆمەڵێک هۆکارمان هەیە، یەکەم ئەوەیە کە سکریپتی وۆردپرێس سکریپتێکی پارێزراوەو زیاترە خۆڕاگرە لەبەر شاڵاوەی هێرش و هاکدا، ئەگەر دەست بکەین بە داڕشتنی سایتەکە لە سەرتاوە بە PHP یاخود ASP ئەوە سایتەکە هەزاران هەڵەی تێدەکەوێت، نەک ئێمە ئەگەر زیرەکترین پرۆگرامەری کورد ئەو کارە بکات ناتوانێت وەک ئەم قاڵبە دایبڕژێت، دووەم ئەگەر ئێمە ئەم کارە بکەین ماوەیەکی زۆری دەوێت و وەک وتیشم بێ هەڵە نابێت، سوپاس بۆ پێشنیارەکەت بەڵام وا هەست ناکەیت ئەم بیرۆکەیەی ئێمە گرنگ ترە وەک لەوەی دانیشن لە سەرەتاوە ماڵپەڕەکە داڕێژینەوە؟ سەیری ئەو ماڵپەڕانە بکە کە تەقلیدی ئێمەیان کردووە و هەوڵیان داوە سکرپتی خۆماڵی بەکاربهێنن بزانە چەندێک هەڵەیان هەیە و چۆن بە ئاسانی هاک دەکرێن، وە زمانی PHP پێویستە زۆر بە وردی کاری تێدا بکرێت و بنوسرێت بۆ ئەوەی کەلێنێک بۆ هاکەر نەهێڵیتەوە کە ئەوەش دەکەوێتەوە سەر ئەزموونی پرۆگرامەرەکە کە ئێمە تا ئێستە کەسێکی وا شک نابەین کە ئەو ئەرکەی بخەینە ئەستۆ، وە حەز دەکەم بۆ سەلماندنی قسەکانی خۆم بە یەکێک لەو سیستمانەی کە بۆ ئەو کارە گونجاوە تێستێکی سایتەکەی ئێمە بکەیت سەیرێکی ئەو سایتانەش بکەیت خۆ خۆیان دایان ڕشتووە بزانیت کوامیان جێی سیقەیە.
بۆ مەسەلەی ئۆفیسەکە ئێمە جارێ لە تواناماندا نیە ئەو کارە بکەین، واتە وەک خۆت دەزانی لە کۆی 28 کۆرسی ماڵپەڕ تەنها 1 دانەی بەپارەیە ئەویش تا ئێستە کەس نەیکڕیوە، باشە کەواتە ئێمە داهاتێکمان نییە بۆ کردنی ئەم کارە،
بەڵکو تا ئێستە لە گیرفانی خۆمان پارەی سێرڤەر و قاڵب و سپۆنسەر دەدەین.
بۆ مەسەلەی جێی باوەڕەکەش ئەگەر مەبەستت فێرکاریەکانە ئەو هەمووی ناوی مامۆستاکانمان نوسیوە و خۆتان ئەتوانن سەیری بکەن و بڕیار بدەن تا چ ئاستێک سوودی هەیە، وە ئەمەش بەرنامەیەک نییە بڵێی ترسی ئەوەم هەیە هاک بکرێم، وە مەسەلەی کتێب و پرۆژەکانیش هەمووی بە فلترەی خۆمدا تێدەپڕێت پاشان ڕێگە دەدەم بڵاوبێتەوە.
دهست خۆش براكهم بۆ ئاگاداركردنهوهكهت كێشهیهكی كۆد نووسین بوو چارهمان كرد ، دووباره سوپاس بۆ ئاگادار كردنهوهكهتان
good evening
I wanna attend to this benifital English course.
Dastan xosh
سوپاس دەستی تۆش خۆشبێ